کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیبالا بەرەو چاكبوونەوە دەچێت

.

02:48 PM - 28/03/2020


پاولۆ دیبالای ئەرجەنتین-ی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس  لەلێدوانێكدا ئاشكریكردووە تەندروستی بەرە و باشبوون دەچێت و لەچاكبوونەوە نزیكە  رۆژانی رابردوو دوای دەركەوتنی نیشانەكانی توشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا  كە بووە سێیەم یاریزانی یوڤی لەدوای دانیێلی رۆگانی و بلیس ماتویدی دووچاری ئەو ڤایرۆسە بوو  ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشك دایە كە ئۆریانای دەستگیرانیشی بەهەمان شێوە بووە یەكێكی تر لەهەڵگرانی ڤایرۆسەكە .

 سەبارەت بەبارودۆخی تەندروستی ..دیبالا رایگەیاندووە: پاش ئەوەی نیشانەكانی كۆرۆنام بەشێوەیەكی خراپ تیا دەركەوت و هەستم بە تەنگە نەفسی و ئازارێكی زۆری ماسولكەكان و بەرزبوونەوەی پلەی گەریم كرد و بارودۆخم تێكچوو  ئێستا هەست بەباشبوون و گۆرانكارییەكی زۆر دەكەم  دەتوانم جوڵەبكەم و برۆم و دەست بەمەشق و راهێنان بكەمەوە  دیبالا یەكێكە لەیاریزانە ئاست بەرزەكانی یۆڤانتۆس و ئەوروپا و جیهان  لەم وەرزە لەگەڵ یانەكەی توانیویەتی 13 گۆڵ لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكان تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە