کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس دەیان ملیۆن یۆرۆ زیانی پێدەگات

.

02:43 PM - 28/03/2020


راگرتنی یاریی و خولە وەرزشییەكان زیانێكی زۆر بەیانەكان دەگەیەنێت  كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زۆربەی خولە ناوخۆیەكانی وڵاتانی ئەوروپا راگیراون  یەكێكش لەو یانانەی زیانی پێگەیشتووە یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی هەشت وەرزی رابردووی خولی یانەكانی ئیتاڵیایە  كە مەزندە دەكرێت ئەو یانەیە بری 110 ملیۆن یۆرۆ زیانی پێ بگات .

 بەپێی لێكۆلینەوەیەكی پێگەی كاڵچۆ میركاتۆ : یۆڤی بری 45 ملیۆن یۆرۆ لەپەخشی یارییەكانی یانەكە لەكاڵچۆ و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا زیانی پێدەگات و بری 40 ملیۆن یۆرۆش لە دەستكەوتی ئەو كۆمپانیایانەی سپۆنسەری یانەكە دەكەن  هەروەها مەزندە دەكرێت بەبری 20 ملیۆن یۆرۆ فرۆشی بەرهەم و بلیتی یارییەكانی یانەكە كەم بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە