کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زێدان سودمەندترین راهێنەرە

.

02:41 PM - 28/03/2020


بەپێچەوانەی زۆربەی یانەو خول و راهێنەران  زەینەدین زێدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید سود مەندترین راهێنەرە  .

بەراگرتنی خولی یانەكانی ئیسپانیا سودێكی زۆر بەو راهێنەرە دەگەیەنێت ئەمەش دوای ئەوەی یانەی ناوبراو لەدوا یاریدا لەخولی یانەكانی ئیسپانیا نەیتوانی بردنەوە تۆمار بكات و پێشەنگی ریزبەندی خولەكەی لەدەستدا  بۆیە زێدان لەماوەی راگرتنی لالیگا و سەرەرای دوورخستنەوە و كەرنتینە كردنی یاریزانانی یانەكە  كە ماوەی دوو هەفتەیە لالیگا راگیراوە  هەوڵدەدات گۆرانكارییەكی نوێ لە شێوازو پلانی یاریكردنی یانەكەی بكات  تا بتوانێت لەو 11 یارییەی لەلالیگا ماویەتی ئەنجامیبدات  سەركەوتنی باش تۆمار بكات كە بەشێكی زۆری ئەو 33 خاڵە كۆبكاتەوە و بچێتەوە پێشەنگی ریزبەندی و نازناوەكە دەستەبەربكات  جێگەی باسە یانەی ریاڵ مەدرید بەجیاوازی دوو خاڵ و بە 56 خاڵ لەپلەی دووەمی ریزبەندی خولی یانەكانی ئیسپانیایە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە