کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەنجێك دەستگیركرا كە گاڵتەی بە هێڵی گەرمی 122 كردووە

.

03:59 PM - 26/03/2020

 هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی گەنجێكیان دەستگیركرد كە گاڵتەی بەهێڵی گەرمی 122 كردووە، لەو بارەوە بەرێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە شەوی 24ی ئەم مانگە گەنجێكی دانیشتووی دوكان پەیوەندی بەهێڵی گەرمی تەندروستی ژمارە 122 وە كردووە و رایگەیاندووە لەئێران هاتۆتەوە و هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە و پاش بەدەنگەوەچوونی كارمەندانی تەندروستی و كە پەیوەندی پێوەدەكەنەوە هەمان كەس خۆی كردووە بە ژن.
لەڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژەبەوەكراوە دوای ئاگاداركردنەوەی ئاسایش لەلایەن هێڵی گەرمی 122 و بە بڕیاری دادوەر كەسی ناوبراو دەستگیركرا بە ماددەی دووی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا ناوبراو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و پەشیمانی دەربڕیوە و داوای لێبوردنی لەكارمەندانی تەندروستی كرد و داوایكردووە كەس ئەو كارە قێزەوەنە دووبارە نەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە