کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤایرۆس: (مێژوی-زانستی-جۆرەکانی-زاراوەکان)

.

01:16 PM - 19/03/2020

ڤایرۆس:
(مێژوی-زانستی-جۆرەکانی-زاراوەکان)

 ٭مێژووی ڤایرۆس:
لەو کاتەی کە ژیان درووست بوە ڤایرۆسیش هەر هەبوە،وە بەدوور نازاندرێ کە خانە زیندوەکان دەستیان کرد بە گەشەکردن ڤایرۆس لەو کاتەدا هەبوبێ،بەڵام بنچینە یان ڕەگەزی ڤایروس لەچیەوە هاتبێ ئەوەیان تا ئیستا بە تەواوی نەزاندراوە، بەڵام بونیان هەبوە.
مرۆڤ لە ماوەی کەمتر لە سەدەیەک دەستی کردوە بە کۆکردەوە و داکردنی ڤایرۆس لە تاقیگە زانستیەکانی هەندێ لە ووڵاتە گەورە پێشکەوتوەکانی دوونیا لە بواری نەخۆشیە گواستراوەکان.
لێرەدا جێی خۆیەتی کە بڵێین سێ گریمانە
هەیە بۆ شیکردنەوەی چۆنیەتی پەیدابونی
ڤایرۆسەکان کامیان لە ڕاستیەوە نزیکە،نازاندرێ چونکە گریمانەن ؟
۱- گریمانەی کشانەوە (یان پاشەکشێ)
۲- گریمانەی سەرچاوە خانەییەکان
۳- گریمانەی گەشەکردنی هاوبەش
دیسانەوە لێرەو لەوێ دەگوترێ کە ڤایرۆس
چەشنێکە لە بوونەوەری زیندوو کە پێش دروستبوونی خانە پەیدا بوە ،بەڵام ئەم بۆچوونە لاوازە وە پشگیری ئەوتۆی لێ نەکراوە.
٭ زانستی ڤایرۆس:
ئەم زانستە بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە سەر هەموو جۆرەکانی ڤایرۆس ،بۆ زانینی کاریگەریەکانی لە سەر
مرۆڤ و چۆنیەتی خۆ پاراستن و هەتا چارەسەرکدنی، ئەم زانستە لە کۆتاییەکانی
سەدەی نۆزدە دەستی پێکرد.
لویس باستۆر لە گەڵ چەند زانایەکی دیکە
شێوە کوتانێکیان دۆزیەوە بۆ بەرگریکردن لە پەتای ڤایرۆسی بێ ئەوەی بزانن کە ڤایرۆس هەیە یان نا.
لە ساڵی ۱۸۹۲ زانای ڕووسی ئیڤانۆفسکی
هەستا بە لێکۆڵینەوە لە سەر گەڵای توتن کە تووشی نەخۆشی دەبوو، بۆ ئەو مەبەستە بێژنگێکی زۆر ووردی درووست کرد و گەڵانەخۆشەکانی هێناو گووشراوێکی لێی درووستکرد ،بەوەش بە بەکار هێنانی بێژنگەکە هەموو میکرۆبەکانی جیا کردەوە ،ئەوەی بە بێژنگەکەدا تێپەڕی جاریکی تر خستیە سەر
گەڵا ساغەکان بەوەش ئەوانیش تووشی هەمان نەخۆشی بوون، ئەو جیاکراوەیە ناوی لێنرا ڤایرۆس، ئەوەش بوو بە دەستپێکی زانستی ڤایرۆس.
٭ چەشنەکانی ڤایرۆس:
چەشنەکان یان جۆرەکانی ڤایرۆس زۆرن ئێمە تەنها ئیشارەت بە ناوی هەندێکیان دەدەین کە زۆر باون لە ژیانماندا بۆ نموونە:
۱- ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای ئاسایی.
۲-ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای باڵندە.
۳- ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای بەراز.
٤- ڤایرۆسی ئیبۆلا.
٥- ڤایرۆسی سارس.
٦- ڤایرۆسی میرس.
۷- ڤایرۆسی کۆڤید۱۹ (Covide 19)   کە لە خێزانی کۆرۆنایە.
ئەم کۆمەڵە ڤایرۆسە چۆن بڵاو بوونەوە یان دەبنەوە و چۆنیەتی خۆپاراستن و نیشانەکانی ،ڕۆژانە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە ڕێگەی میدیا بینراوەکان ڕێنمایی تێر و تەسەل بڵاو دەکەنەوە،پێویست ناکا ئێمە لێرە باسی لێوە بکەین.
٭ هەندێلە زاراوەکان:
دوای بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا کۆمەڵێک زاراوە ڕۆژانە دەکەوێتە بەر گوێمان لە وانە:
۱- کەرەنتین   (quarantine) ووشەیەکی ئیتالیە بە مانای ئەو کەسانە کە گومانیان لێ دەکرێ کە تووشی پەتاکە بوون، بخرێنە ژێر چاودێری تەندرووستی.

۲- جیاکردنەوە  (isolation) بەمانای ئەو کەسانەی کە تووشی پەتا کە بوون لە ژووری تایبەت جیا بکرێنەوە دوور لە هەموو کەسێ جگە لە چاودێرانی پسپۆر کە خۆیاندەزانن چۆن کارەکانیان ئەنجام دەدەن .

تێبینی:
ئەم پەتایەی کە ئیستا بڵاو بۆتەوە ئایا سرووشتیە یان درووستکراوە وە ئەگەر
درووستکراوە بۆ چ مەبەستێک ، یان ئەگەر
درووستکراوە دەبێ ڤاکسینەکەیشی پێش
وەخت درووستکرابێ بۆ پاراستنی لایەنی درووستکەرەکە.
ئەوەی کە ئەمڕۆ دەگووترێ یان دەنووسرێ
بەتایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەر بۆ چوونە و هیچ دۆکیومێنتێکی لە گەڵدا نیە،
هەندێ دەیخەنە قاڵبی شەڕی میکرۆبی و هەندێکی دی پییان وایە شەڕی ئابووری نێوان ووڵاتە زل هێزە کانە، بەهەرحاڵ هەر کامیان؟بێ و هەر ڕژێمێ لە دوونیا بەوە هەستابێ دوورە لە هەموو بنەماکانی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی.
لە سەر جۆری ڤایرۆسەکان کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا بە وورددی باسی دەکەین.

رۆستەم......
۲۰۲۰/۳/۱۹

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە