کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی پیرە: كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی بۆ 8ی مانگ دواخرا

.

10:24 PM - 04/10/2015

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك ئاشكرایدەكات: كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی دواخرا، رەخنەش لە دەستەواژەی كۆبوونەوەی 4 كۆ 1 دەگرێت. هەرچەندە بڕیاربوو كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی 6ی مانگ ئەنجامبدرێت، بەڵام سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بەگەلی كوردستانی راگەیاند: كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی بۆ 8ی مانگ دواخراوە و چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دەكەن. سەعدی ئەحمەد پیرە رەخنەشی لە دەستەواژەی كۆبوونەوەی 4+1 دەگرێت و دەڵێت: ئێمە بەیەك تیم كار بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ئێستای هەرێم دەكەین. سەبارەت بە خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایان سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەكرد: حكومەت لە جیاتی پاشقولگرتن لە پەرلەمان  و پەرلەمان لە جیاتی بێ ئەهمیەتكردنی كاری حكومەت، پێویستە بەیەك نەفەس كاربكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

JcDo3zRARj0 JcDo3zRARj0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە