.
07:34 PM - 17/03/2020
کۆرۆنا وەک ڤایرۆسی دەرخستنی بەهای کۆمەڵگەکان
دارا ئەنوەر زۆراب / کۆمەڵناس
کۆمەڵگە هەیە لەم سەر زەمینە، لەناخی زۆرینەی تاکەکانی چاوەڕوانی کۆرۆنایەتی بەرپرسەکانی بۆ لەناو بەرێت، چاوەڕوانی کۆرۆنایەتی ڕۆژی مەرگی بۆ دیاری بکات ، چاوەڕوانی کۆرۆنایەتی فێری ژیان دۆستی و مرۆڤ دۆستی و خێرخوازی و نەخۆشخانە دروست کردنی بکات ، لەکاتێک دا بەس خودا دەزانێت مرۆڤ چەند بێ بەهایە دینارێک دەبەخشێت و دەیەوێت هەموان بیناسن.
کۆمەڵگەش هەیە هەیە لەم سەر زەمینە هێندە باوەڕی بە شارو وڵاتی خۆی هەیە کەشەڕی ڕزگاربون و مانەوە بۆژیان دەکات و متمانەشی بە هەموو دامەزراوەکانی هەیە.
کۆمەڵگە هەیە کۆرۆنا دەریخست بەگشتی پیاوەکانی کۆمەڵگە ناتوانن لە ماڵەوە بژین ، چونکە کۆرۆنا بۆ یەکەمجار وتی ماڵ تەنها شوێنی سێکس و پێوەنان نیە لەژووری نوستن ، بەڵکو ماڵ شوێنی بەرپرسیارێتی و خواردن ئامادەکردن و پەروەردەکردن و گفتوگۆکردن و کات بەسەر بردنە پێکەوە.
کۆمەڵگەش هەیە به موسیک و خوێندنەوە دانس و گۆرانی گەرەک و شارت بۆ دەکەنە بەهەشتێک لەناو دۆزەخ دا .
کۆمەڵگەش هەیه هەرچی زانستی ئەم زەمینەت لابێ و بخوێنیتەوە لەولا جاهلێک بە ناوی خوداوە قسە دەکات و ئەتخاتە ژێر سفرەوەو دەبێت داوای لێ بوردنیشی لێ بکەیت ، لە کاتێک دا ئەلف و بێ لەسەر خودا نازانێت و لەم سەدەی بیست و یەکە نەک ئایینەکەی خۆی نازانێت بخوێنێتەوە ، خوێندەواریشی نیە.
کۆمەڵگە هەیە ، دکتۆرەکان بەرنامەکانی تەندروستی دادەنێن و تاقیگەکان بەکاردێنن و ڕەوش و دۆخی تەندروستی بڵاو دەکەنەوە .
کۆمەڵگەش هەیە سیاسیەکانی بڕیار دەرن ، ڕۆژی ڕەشی تەندروستی کۆمەڵگەت بۆ دەکەنە ڕۆژی ڕووناک ، بەجۆرێک هەندێک کات بەشەرمەوە دەمامکێک یان دەستکێشێک دەکەیت .
کۆمەڵگە هەیە بڕیار دەدات مانەوە لەماڵەوە بۆ کارمەندی حکومی و کەرتی تایبەتە بێ جیاوازی .
کۆمەڵگەشت هەیە لەژێرەوە بە کۆمپانیای زەبەلاح دەڵێت کارمەندەکانت با کار بکەن .
کۆمەڵگە هەیە لەم سەر زەمینە ئەتۆمی دروست کردووەو ئەتۆمی هەیە ئەترسێت .
کۆمەڵگەش هەیە کورە ڤشەیە ، وەک ئەوەی لەمێژوودا جیهانی ڕزگارکردبێت ، لەو کاتەشەوەی دروست بووە خۆی بۆ ڕزگار نەبووەو نەک ئەتۆم دەوڵەتێکیشی نیە.
کۆمەڵگە هەیە جۆرە حکومەتێکیان دروست کردووە بۆ مانەوە له ماڵەوەش بۆ ئەوەی بێ تاقەت نەبیت پارەت پێ دەدات .
کۆمەڵگەش هەیە بە بیانوی کۆرۆنا موچەش ناداتە فەرمان بەرانی ، داواکاری گشتیش لە نێوان ( ) وەزیری سزانەدا.
کۆمەڵگە هەیە دەرچوی زانکۆو پەیمانگات بۆ دەکاتە هێزی کارو هێزی تەندروستی و هێزی ئابوری .
کۆمەڵگەشت هەیە تەنها تەنها شاجوانەکان و کچە مۆدێلەکان تیادا لە ماوەی شەش مانگ دا دەبنە ملیۆنەرو سەرمایەدار .
کەواتە ، کۆمەڵگە هەیە ئەنتی کۆرۆنایەو کۆمەڵگەش هەیە کۆرۆنات بۆ قەشمەر دەکات .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە