کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چۆنیەتی كاتبەسەربردن و دوركەوتنەوە لەفشاری دەروونی

.

07:28 PM - 12/03/2020

 

دێرین علی


بێگومان كاتەكانی ماڵەوە هەر گیز وەك ڕۆژانی كاركردن نییە، بەتایبەت ئەگەر بێت و نەخۆشی یاخود كارەسات و دۆخێكی هاوشێوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا روو لەناوچەكە بكات و ناچارت بكات لەماڵەوە بمێنیتەوە، بۆیە لێرەوە چەند پێشنیارێكی سادە دەخەمەروو، كەیارمەتیدەری هەمووان دەبێت، بۆ دووركەوتنەوە لەفشاری دەرونی و ئەو ترسەی هەندێك میدیاو تۆڕی كۆمەڵایەتی و خەڵكی نابەرپرس دروستیانكردووە:

بەیانیان لەكاتی پێویستدا لەخەو هەڵسە و  چەند شناوێك بكەو هەوڵبدە راهێنانی وەرزشی سویدی ئەنجام بدەی، كەدەبنە هۆی كەمكردنەوەو نەهێشتنی دوودڵی و كەمكردنەوەی فشاری دەروونی.

دوای كردنەوەی پەنجەرەی خانووەكەت، لەگەڵ موزیك یان گۆرانییەكی هێمندا، نانێكی بەسوودی بەیانیت بخۆ.

 راستەوخۆ، كەناڵەكانی تیڤی و كەناڵەكانی هەواڵ مەكەرەوە، بۆ ئەوەی گرژی دەروونیت بۆ دروست نەبێت.

هەوڵبدە بەدوای شتی نوێدا بگەڕێی،یان ئەگەر حەزت بە فێربوونی زمانێكی نوێ هەیە، ئەوا هەوڵ بدە لەڕێی ئینتەرنێت و راهێنانی ئۆنلاینەوە، بەشێكی كاتی رۆژانەت بەوەوە بەسەر بەرە.

چەند كتێبێكی تایبەت لەكتێبخانەكەی ماڵەوە دەست نیشان بكە، لەرێگەی ئۆن لاینیشەوە، هەندێك كتێبی نوێ داونلۆدبكەو لەدڵخوازترینیانەوە دەست بكە بەخوێندنەوەیان.

هاوكاری هاوسەرەكانتان بن  لەجێبەجێكردنی ئەركەكانی ماڵەوەو ئەگەر گونجاش كەمێك دیكۆرو دیزاینی ژوورەكان دەستكاری بكەن.

 كاتێكی باش بەیاریكردن لەگەڵ منداڵەكانتان بەسەر بەرن، بەمەش نزیكبوونەوەی زیاتر لەنێوان دایك و باوك و منداڵەكاندا روودەدات.

پێشنیار دەكەم پیاوان هەوڵبدەن لە ئاپەكاندا خواردنی نوێ بدۆزنەوەو بەهاوبەشی لەگەڵ خێزانەكانیان دروستی بكەن، ئەمەش وادەكات خۆشەویستی هاوكاری نوێ بكاتەوە. 

خۆت خەریك بكە بە دەرهێنان و رێككردنەوەو جیاكردنەوەی پۆشاكەكانتان، ئەوەی ناتەوێت بیبەخشەو ئەوەشی بەكاری دەهێنیت رێكیان بخەرەوە.

هەموو ئەمانە و چەندان كاری سادەو ساكاری رۆژانە، وادەكەن دەرونت ئارام بێت و دووربكەوویتەوە لە ترس و دوودڵی و گومان، وەك پزیشكێكیش دەڵێت ئەم ماوەیە لەماڵەوبن و تەمەڵبن، بۆ ئەوەی لەكۆرۆنا پارێزراوبیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە