کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەرتی وزەی روسیا

.

08:17 PM - 03/10/2015

كۆمپانیای گازپرۆمی روسی ئاشكرای دەكات، هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا‌و توركیا زیادیكردوە‌و ئەڵمانیاش كە گەورەترین كڕیاری غازی روسیایە، بەسوود وەرگرتن لە دابەزینی نرخ‌و پێش دەستپێكردنی وەرزی سەرما، بڕێكی زۆر غازی سروشتی كڕیووە. ئەلێكسی میلەر سەرۆكی كۆمپانیای گازپرۆمی روسی رایگەیاند: لەچارەكی سێیەمی ئەمساڵدا 41 ملیار‌و 400 ملیۆن مەتر سێجا، غازی سروشتیان هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا‌و توركیا كردوە، كە ئەوەش بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی لەسەدا 23 زیادیكردووە. كڕیارانی غازی سروشتی روسیا، پێش دەستپێكردنی وەرزەی سەرما‌و بەسوود وەرگرتن لە دابەزینی نرخی غاز، ماوەی شەش مانگە هاوردەكردنی غازی سروشتیان زیادكردوە. لەوبارەیەشەوە، سەرۆكی كۆمپانیای گازپرۆمی روسی دەڵێت، ئەڵمانیا گەورەترین كڕیاری غازی سروشتی روسیایە‌و لەچارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی لەسەدا 19 كڕینی غازی زیادكردوە، بەجۆرێك لەو ماوەیەدا 11 ملیار‌و 200 ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی لە كۆمپانیاكەیان كڕیووە، هەروەها ئیتاڵیاش بەڕێژەی لەسەدا 69 كڕینی غازی سروشتی روسیای زیادكردوە‌و لەو ماوەیەدا 7 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە كۆمپانیای گازپرۆم كڕیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە