کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند هێرشێكی تیرۆریستان لە موسڵ لە لایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچدرانەوە

.

02:52 PM - 16/04/2015

ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان لە موسڵ او لەلایەن پێشمەرگەوە بەتوندی وەڵامدرانەوە، دەیان تیرۆرست كوژران و لاشەی چەندین تیرۆرستیش كەوتوونەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.
غەیاس سورچی كارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: تیرۆرستانی داعش بە هێزێكی زۆرەوە پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان لە میحوەری تەلسقۆفی سەربە قەزای تلكێفدا، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی لێیان هاتنە دەستو تێكیانشكاندن.

 

 

 

 

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە