کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ھەولێر.. یەکەم ماراسۆن بۆ منداڵانی باخچەی ساوایان

.

02:37 PM - 16/04/2015

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەبۆنەی رۆژی ژینگەی كوردستان ماراسۆنی نێودەوڵەتی ھەولێر و ئەنجوومەنی رێكخراوە ناحكوومییەكانی كوردستان بە ھاوكاری وەزارەتی پەروەردە و كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستانی-ژاپونی ماراسونێكیان لە ژێر ناونیشانی "ھەموومان وەرزش دەكەین تا ژینگەی كوردستان بپارێزین" سازكرد.

ئەم ماراسۆنە تەنیا بۆ منداڵانی باخچەی ساوایان بوو و زیاتر لە ١٠٠ منداڵ بەشدرایان تێدا كرد كە زۆربەیان منداڵی پێشمەرگە بوون و راكردنەكەش٥٠٠ مەتر بوو و لە گۆڕەپانی راكردنی پاركی سامی عەبدلرەحمان بەرێوە چوو.

لەو ماراسۆنەدا میدالیای سەركەوتن بە ھەموو منداڵەكان درا و دە منداڵی براوەی یەكەم هەریەك لە "وێنە تەحسین،محەمەد قوباد،ھەژیر زوبێر،زانیار وشیار، مەریەم دانا،بینەر نەهرو،ھێمن شێروان،محەممەد مەھدی،مستەفا سارم،محەممەد مەسعود" بوون.

رێكخەری گشتی ماراسۆنی ھەولێر عەبدلستار عیسمەت لە مەراسیمەكەدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە وەكو ماراسۆنی ھەولێر ئەو چاڵاكییە بەرز دەنرخێنین و ئامانجی سەرەكی لەو راكردنە ئەوەیە كە ھەر لە منداڵییەوە منداڵانمان فێری وەرزش و دوستایەتی ژینگە ببن و ھەروەھا ئەم كارانەش نیشانەی ئەوەن كە ھەرێمی كوردستان ھەمیشە خۆراگر بووە و ھیچ كاتێك تێرۆریستان ناتوانن بە كاری قێزەونیان ئێمە لە كار و چاڵاكییەكانمان دوور بخەنەوە".

عەبدلستار عیسمەت گوتیشی: "ماراسونی نێودەوڵەتی ئەمسالیش ھیچ دواناكەوێت و لە كاتی خۆی واتە لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەبێت و كۆمەلێك چالاكی مان ھەیە تا ئەو كاتە ئامادەكاری بۆ ئەو رۆژە دەكەین".

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە