کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیتاڵیا.. سەماکردن لە رۆما

.

02:35 PM - 16/04/2015

كۆمەڵەی موزیكژەنان و سەماكەرانی مەولەویخانەی گەڵەتە كە ناوەندەكەی لە شاری ئیستانبوڵە نمایشی سەمایان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا پێشكەش كرد.

چاڵاكییەكە لە شانۆی برانكاچۆ بەڕێوەچوو، سەماكەران نمایشی ئەو برگەیەیان كرد كە ناوی لە نێو لیستی میراتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە، زانست و كلتور (یونیسکۆ)دا هەیە.

ساڵانێكی زۆرە چاڵاكی سەماكەرەكان لە ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت ژمارەیەكی زۆریش خەڵك بە سەرسامیەوە بینەری دەبن، ئەمساڵەش وەكو ساڵانی رابردوو ھاووڵاتییانی رۆما بە جۆشوخروشێكی زۆرەوە پێشوازییان لە نمایشی سەماكەران كرد.

ھەر یەك لە پۆستنشینی مەولەویخانەی گەڵەتە دەدە نایل كێسۆڤا و سەماكەر مورد قەنبەری بەشداریان لە دانیشتنی كراوەی پاپای ڤاتیکان پاپا فرەنسیس كردبوو.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە