کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

5ی ئادار و ڕۆژانی دواتر

.

05:37 PM - 05/03/2020

كاروان شێخ عوسمان 

 

هیچ ڕوداوێکی سیاسی سروشتی نیە.،

 بۆ نمونە ڕاپەڕینی ئاداری نەوەدویەک  سەلمێنەری ئەوەیە کەزادەی بەرنامە وپلانی پێشوەختەی ئەوکاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو بە پێشەنگی شانە چەکدارەکان کە زۆرینەیان  لەو پێشمەرگە دێرینانە بون  بە هۆی بارودۆخی ئەنفالەکانەوە گەڕابونەوە شارەکان و لەناو شانەی رێکخستنە نهێنیەکاندا ڕێکخرابونەوەو  ڕۆڵیان لە هۆشیار کردنەوە وبەشداری پێکردنی جەماوەردا هەبوو ،ئێزگەکەش یان دەنگی گەلی کوردستان وەک بڵندگۆیەکی نزیکی جەماوەر ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو هەم لە جۆشدانی جەماوەر و هەم وەک پردی پەیوەندی لە نێوان سەرکردایەتی شۆڕش وپارتیزانەکان و ڕێکخستنەکان دا بۆ ڕێنمایی و ئاگادار بون لە یەکتریی . هێزی پێشمەرگەش چ ئەوانەی  پارتیزان بون و لە نزیک شار و شارۆچکەکان بون چ ئەوانەی لە نزیک سنورەکان بون لە ئامادەسازیی پێش وەختەدا بون  هەر لە پێش دەست پێکردنی یان چەماخەی ڕاپەڕین دا ئەمانیش کەوتبونە ڕێ بەرەو شارەکان و لە 5ی ئاداردا بە چەند ساتێکی کەم لە ڕاپەڕین لە، گوندی هەنجیرەوە یەکەمین مەفرەزەی پارتیزان بە ئامێرێکی  پەیوەندیکردنی  کۆڵ لە پشتەوە گەیشتنە ناو شار و ڕۆژی دواتریش بۆ ئارادکردنی بتوێن و سەربازگەو مۆڵگە وڕەبیەکانی هێزەکانی عێراق  پێشمەرگە و جەماوەری ڕاپەڕیو و شانە چەکدارەکان  ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو  لەو ڕوداوە مێژوییەدا.

ئەم ڕاستیانەبۆ شارێکی گەورهی وەک سلێمانی و هەولێر و ناوچەکانی ەریش بە هەمان شێۆە بۆو کە بۆ یەکەمین جار بوو لە دوای  بە زۆرلکاندنی ئەم ناوچەیەی کوردستان بە عێڕاقەوە  ڕزگار و ئازاد بکرێن .

 بۆیە ناکرێت ئەو ڕوداوە مەزن و گرنگە کە بە خوێنی چەندین مرۆڤ تۆمار کرا هەروا نادیدە بگرین و لە شکۆی کەم بکەینەوە  ئیدیعای ئەوە بکەین بڵین  ئەو ڕوداوە سروشتی و خۆڕسک بوو. بەڵام گەورەترین خەوش و کەم وکوڕی ئەوە بوو  نەماتوانی  دەقاودەق ڕێنمایی و گوتەکانی  مام جێ بەجێ بکەین کە هەموو جار تەئکیدی لێ دەکردەوە کە دەیوت ( لەسەر چەپکە کوڵی سەرکەوتنەکان خەومان لێ نەکەوێت)  بە داخەوە نەک  خەونمان لێ کەوت  بەڵکە  نەمانتوانی گیان ڕاپەڕین لە گشت کایەکانی  حوکمڕانی و سیستمی ژیاندا پیادە بکەین  ڕێڕەوی ڕاپەڕینمان بە ئاقارێکی خراپدا برد.

ئەگەر ڕاپەڕین نەبوایە .

دوای ڕاگواستنی گوندەکانی ناوچە سنورییەکان و دواتر بە بەهانەی جەنگی عێزاق -ئێرانەوە  چەندین قەزاو ناحیەی وەک پێنجوێن و حاجی هۆمەران و  چوارتا و هەڵەبجە و خورماڵ و ماوەت و....هتد  دانیشتوانەکەی ڕاگوێزران و خانو بەرەو گشت ئاوەدانیەکی تەخت کران و کارێز و کانیاو و بیرەکانی  پڕکرانەوە و دار و باخ و بێستان و مەزرای بڕانەوە و وشک کران و تێک دران ، کە هەموو ئەوانەش  تەواوکاری سێ کوچکەی بەعسیان  ڕاگواستن و بەبەعسیکردن و بە عەرەبکردن (ترحیل و تبعیس و تعریب )دابوو ، بۆیە ئەم پیلانە بۆ گشت شارو شارۆچکەکانی تر لە ئارادابوو ، شارێکی وەک کۆیە کەلەسەردەمی عوسمانلیەکانەوە (سنجق)بوە و چەندان کیلۆمەتر لە سنورەکانی ئێرانەوە دورە  لەو پیلانەدا ئێرهش وەک  قۆناغی یەکەم لە ڕوی ئیدارییەوەپلەکەی دابەزێنرا بۆ ناحیە و ناوەکەشی گۆڕدرا بۆ ناحیەی عومەری خەتاب !هەرچی قەزای ڕواندوز و دیاناش هەیە لەقەزاوە دابەزێنڕانبۆ ناحیە وناوەکانیشیان کرانە عەرەبی چەند ناحیەیەکی تری ناوچە جیاجیاکانیش  هەمان سیاسەتیان لەبەرامبەر گیرایە بەر  وەک  ماوەت ، کاریزە ، سەنگاو ، تەقتەق ، ئاخجەلەر و..هتد .

شاری ڕانیەش کەهەرچەندەلە،سنورە وە،چەنین کیلۆمەتر دور بوو ، بەڵام لەبەر ئەوەی لە پشتی کێوەڕەشەوە هیچ ئاوەدانیەک نەمابوو  ئێرەش مامڵەی ناوچەی سنوریی لەگەڵ دەکرا ، لەسەرەتای ساڵی 1991ڕژێمی بەعس بڕیاری دابەزاندنی پلەی ئیداریی لەقەراوە بۆ ناحیە وگۆڕینی ناوەکەیی و پاشان ڕاگواستن و تەخت کردنی بۆ دەرکردبوو ، بەڵام  ڕاپەڕین ئەم پیلانەی هەڵوەشاندەوەو ڕانیە نەڕوخاو بوە دەروازەی ڕاپەرینی ڕزگاری و ئازادی و ئاوەدانکردنەوەی گشت ناوچە بە،سوتماککراوەکانی تری باشوری کوردستان .لەو ڕۆژەکە دەکرا کاری زیاتر و باشتر بکرابوایە بەڵام ڕانیە له هەنگاوەکانی ئاوەدانی وئاسودەیی  دوا نەکەتوەولەبرەودایە،

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە