.
02:21 PM - 16/04/2015
ئه‌مڕۆ 15/4/2015 شێركۆ میروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین به‌یاوه‌ری ئیبراهیم عه‌لیڕه‌زا نوێنه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ كاروباری عه‌شائیری دیاله‌و هه‌ریه‌ك له زاهید تاهیرو هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دیاله‌و
هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی میحوه‌ره‌كانی سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له كوردستان و ئاگاداربوون له ره‌وشی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، سه‌ردانی میحوه‌ری كۆباشیان كرد‌و له‌لایه‌ن عه‌مید روكن نه‌جمه‌دین فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری كۆباشی و ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ره‌وه پێشوازیكران.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند وێڕای گه‌یاندنی سوپاس و پێزانینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان كه به شه‌و بێداریی و ئه‌وپه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆنه‌ویستی به‌رگری له خاك و نیشتمانه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، سوپاس و پێزانینی مه‌ڵبه‌ندو خه‌ڵكی خانه‌قینیشی گه‌یانده رۆڵه به‌ئه‌مه‌كه‌كانی كوردستان و باسی له‌وه‌شكرد كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر به‌ئه‌مه‌كه‌وه ده‌ڕواننه براكانیان كه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان لێره‌ن بۆ به‌رگری له باشوریترین سنووری كوردستان كه پارچه‌یه‌كی دانه‌بڕاوی خاكه‌كه‌مانه‌و ئه‌م ناوچه‌یه كه هه‌میشه ناحه‌زانی كورد‌و كوردستان له‌مێژوودا ویستویانه ته‌عریب و كاولی بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی نیشتمانپه‌روه‌ری خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه نه‌یانتوانیوه مه‌رامه پوچه‌ڵه‌كانیان بگه‌نه ئه‌نجام و هیوای خواست له دواڕۆژدا به‌شێوه‌ی ره‌سمی ئه‌م ناوچه‌یه ببێته به‌شێك له خاكی كوردستان، هه‌رچه‌نده له ئێستاشدا به پراكتیكی و به‌هیممه‌تی ئێوه‌و به‌پێی مێژوو و به‌ڵگه‌نامه‌كان هه‌میشه ده‌ڤه‌رێكی كوردستانی بووه‌و ده‌بێت.
دواتر به‌شدارییان كرد له خه‌وانێكی هۆزی قه‌ره‌ولوس كه وه‌ك وه‌فایه‌كی ئه‌و خێڵه بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانیان له‌لایه‌ن سالم قه‌ره‌ولوسی نوێنه‌ری ئه‌و هۆزه‌وه ئاماده‌كرابوو.
جێی باسه، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌ی رابردوودا كه ناوچه‌كه له‌ژێر هه‌ژمۆنی تیرۆردایه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه په‌یتاپه‌یتا خوان و ژه‌می جیاجیا بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان ئاماده ده‌كه‌ن و به‌مشێوه‌یه به‌جۆرێك به‌شداری دڵسۆزانه‌ی خۆیان له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌لی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌رامی تاریكپه‌رستانی داعش له‌م خاكه پیرۆزه ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە