.
05:13 PM - 26/03/2015
زۆر ڕێگای سروشتی هه‌یه بۆ پاراستنی قژ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌هێز و بریقه‌دار.
هه‌ر له‌كۆنه‌وه ڕۆنی گه‌رچه‌ك به‌كار هێنانراوه بۆ پاراستنی قژو پێستی سه‌ر كه وه‌رگیراوه له تۆ‌و ده‌نكی ڕوه‌كی گه‌رچه‌ك.
سوده‌كانی ڕۆنی گه‌رچه‌ك ..
ڕۆنی گه‌رچه‌ك به‌ناوبانگه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سروشتی بۆ قژ و پێستی سه‌ر, هه‌رچه‌نده به‌زۆری وه‌ك ده‌رمان به‌كارده‌هینرێت، ڕۆنی گه‌رچه‌ك پێكهاتیه‌كی كیمیای بێ هاوتای تێدایه كه پێكهاتووه له (ڤیتامین, ترشی چه‌وری ئۆمێگا 6 , كانزاكان, پڕۆتین) كه ئه‌مانه‌ش زۆر به‌سوودن بۆ ته‌ندروستی بۆ قژ و پێستی سه‌ر.
1-یارمه‌تی قژ ده‌دات بۆ دووباره ده‌ستكردنه‌وه به گه‌شه.
2-ڕه‌نگی قژ جوانتر‌و بریقه‌دار تری ده‌كات.
3-ڕێگری ده‌كات له‌هه‌ڵوه‌رینی قژ.
4-چاره‌سه‌ره بۆ پێستی وشك كڕێش ناهێلێت.
5-شێ(ته‌ڕیه‌ك) ده‌دات به قژو كه بریقه‌دار ده‌ربكه‌وێت.
6-ڕێگری ده‌كات له‌توشبونی قژ به كه‌ڕو و به‌كتریا و هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی توشی قژ و پێستی سه‌ر ده‌بن وه‌ك مخۆركه و زیپكه‌ی سه‌ر.
چۆنێتی به‌كارهێنانی..
1-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆنی گه‌رچه‌ك پێكهاته‌یه‌كی خه‌ستی هه‌یه ده‌توانیت نیوه به نیوه تێكه‌ڵی بكه‌یت له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون یا زه‌یتی گوێزی هندی یاخود ئاو, به‌مشێوه‌یه ئاسانتر بڵاوده‌بێته‌وه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی سه‌ر.
2-ده‌توانیت په‌نجه‌ت یاخود فڵچه به‌كاربهێنیت بۆبڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی سه‌ر, مه‌ساج كردنی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم ده‌بێته هۆی خێراكردنی سوڕی خوێنی سه‌رو به‌هێزكردنی قژو یارمه‌تی ده‌دات زیادبكات و درێژببێت.
3-دوای ئه‌وه‌ی ڕۆنه‌كه‌ت له‌هه‌موو به‌شه‌كانی قژتدا به یه‌كسانی 2 تا 8 سه‌عات جێیبهێڵه ده‌توانی هه‌موو شه‌وه‌كه پێوه‌ی بێت, ئه‌مه‌ش كاتێ پێویست ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوبێته‌وه به‌قژو هه‌موو كونه‌كانی پێستی سه‌ردا.
4-قژت به‌شامپۆ بشۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی, به‌ڵام دڵنیابه له پاككردنه‌وه‌ی قژت به ته‌واوی نه‌هێشتنی ڕۆنه‌كه پێوه‌ی.
PUKmedia وه‌رگێڕان/ محه‌مه‌د عومه‌ر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە