کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی كرد

.

03:21 PM - 23/02/2020

بۆ بەئاگابوون لەهەنگاوەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی كرد و لەگەڵ دكتۆر هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگار و ئاوات محەمەد قائیمقام و بەرێوبەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانی شارەكە كۆبۆوە و تیایدا تەئكیدكرایەوە لە خستنەگەری تەواوی هەوڵً و كۆششەكان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا  پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی و بەرێوبەری گشتی تەندروستی شارەكە وردەكاری هەنگاوەكانی ئیدارەی شارەكەیان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە خستەڕوو و تەئكیدیان كردەوە كە هیچ حاڵەت و گومانێكی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە.

jzJXe-4Ky6o

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە