کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆرۆنا، ڤایرۆسسێكی كوشندەو بازرگانییەكی گەورە

.

02:26 PM - 23/02/2020

 

مەزن مەحمود عەبدوڵا

‎هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ووڵاتی چین وەك نەخۆشیەكی نادیار و نەزانراو پێناسە كرا ، چونكە هۆكاری نەخۆشیەكە و شێوازیگواستنەوەی نادیار بوو، پاش دۆزینەوەی هۆكاری نەخۆشیەكە و شێوازی گواستنەوەی لە ئێستادا جیهان بووە بە چەند بەرەیەكەوە ، بەرەی جیهانی ئیسلامی دەڵێن كە جوندی خوایە و لەپای ئەو تاوانانەی بەرامبەر مسوڵمانان كراوە تۆڵە دەستێنێت ، لەلایەكی ترەوە بازرگانان بە ئەقڵێكی توجاری و بازرگانیكردنی وڵاتانی دەزانن بۆڕوخاندنی ئابوری ووڵاتی چین ، لەڕووی جیهانیشەوە ڤایرۆسێكی كوشندەیە و بەڵایەكی نەگریسە پێویستی بە خۆپاراستن هەیە بەدەر لە چارەسەر كردن .

‎باسەكە لێرەدا ئەوەیە ڤایرۆسەكە كوشندەیە و لەناوبەرە پێویستی بە ڕووبەڕووبونەوەی گشتی هەیە لە هەموو حاڵەتەكاندا ، بەتایبەت لە كوردستانی عێراقدا ، چونكە لە عێراق دا بەگشتی كەرتی تەندروستی لە خراپترین ئاستادایە و توانای چارەسەركردن و ڕووبوڕووبونەوەی نەخۆشیە سادە و باوەكان ئاستەمە چ جا ڤایرۆسێكی نادیار و نەناسراو ، لە كوردستانیش سەرەڕای ماندووبون و هەوڵێكی زۆر و خۆئامادەكردن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەكە بەڵام ڕێگەچارە و هۆكارەكانی ڕێگری كردن زۆر سادەن بە بەراوردكردنیان بە هۆكار و ئامرازەكانی ووڵاتانی جیهان ، سەرەڕای ئەم هەموو كەموكورتیانە كێشەیەكی گەورەتر لەوە سەری هەڵداوە كە خۆی لە خۆیدا لەو ڤایرۆسە ترسناكتر و كوشندەترە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی مرۆڤەكان لەڕووی ئابووریەوە ئەویش بازرگانانی بواری پێداویستی تەندروستی و هۆكارەكانی پاكژكردنەوەن، لەم چەندڕۆژەدا كە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ووڵاتی ئێران هەیە كردویانەتە هەلێك بۆ بەرزكردنەووی نرخی پێداویستیەكان و گەورەتین تاوانی بازرگانی ئەنجامدەدەن كە قۆرخكاری و شاردنەووی شمەكە و بەبیانووی نەمانی شمەك و فڕۆشتنیان بە نرخێكی دە هێندەی نرخی ڕاستەقینەی خۆی .

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە