کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك كۆتاییهات

.

01:07 PM - 23/02/2020

 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆگرامی حزب بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆتاییهات.
 لەو بارەوە مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرۆگرامی حزب لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە بەكۆی دەنگ پەسەندكرا ، راشیگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا راپۆرتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ك سەبارەت بە كۆنگرەی ی.ن.ك پەسەندكراوە، ئاماژەی بەوەشدا سبەینێ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی ی.ن.ك بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای ی.ن.ك سەردانی شاری هەولێر دەكات بۆ بەشداریكردنی لەكۆبوونەوەیەكی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان.

Kkx101ZLlx4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە