کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەلی باپیر پیرۆزبایی نامەیەك ئاراستەی هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات

.

12:14 PM - 23/02/2020

 عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان،بە بۆنەی هەڵبژاردنیانەوە وەك هاوسەرۆكی ی.ن.ك پیرۆزبایی ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی كرد.
لە پیرۆزبایی نامەكانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستاندا هاتووە بە بۆنەی هەڵبژاردن وەك هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم و ئومێدم وایە بەهاوكاری هەڤاڵانتان گرفت و كێشەكانی یەكێتی چارەسەر بكەن و بەرەوپێشەوەی ببەن ، یەكێتی رۆڵی باشتر بگێرێت لە حوكومەرانییەكی چاكتری هەرێمی كوردستاندا.
عەلی باپیر راشیگەیاندووە بێگومان دوای دڵسۆزی و لێبرانتان بۆ ئەركەكەتان، راوێژكردن و بەهرەمەندبوونتان لە ئەزموون و شارەزایی كەسانی ئەزمووندار هۆكارێكی  گرنگی سەركەوتنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە