کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چاڤی هەشت مەرجی بۆ گەرانەوەی بەرشەلۆنە هەبووە

.

12:11 PM - 23/02/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنرەی یانەی سەدی قەتەڕی، هەشت مەرجی بۆ گەرانەوەو وەرگرتنی ئەركی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەبووەو ئەمەش بۆتە هۆكاری رێكنەكەوتن لەگەڵ بەرپرسانی یانەكە  دوای دوورخستنەوەی ڤالڤێردی راهێنەر بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە، بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە هەوڵێكی زۆریاندا ئەركی راهێنەری بە چاڤی بسپێرن، بەڵام ئەو راهێنەرە چەندین مەرجی قورسی بۆ یانەكە داناوە كە لەپێشوودا وەك یاریزان خاوەن چەندین ئەنجام و دەستكەوت و نازناو و ریكۆرد بووە لەگەڵ بەرشەلۆنە، مەرجی سەرەكی وەرگرتنی ئەركە بریتیبووە لەوەی لەكۆتایی ئەم وەرزە بۆند ئیمزا بكات تا ئەو كاتە لەگەڵ یانەی سەد بەردەوام بێت، هەروەها كاتێكی باشیشی پێبدرێت بۆ ئەوەی تیپەكە بەو شێوەیە رێكبخاتەوە كە پلانی بۆ دادەنێت، داوای ئەوەشی كردووە بریاری كۆتایی گۆرین و بۆندی یاریزانان و دوورخستنەوەشی لەلایەن خۆی بێت، داوای ئەوەشی كردووە كارلیس پۆیۆڵ بكرێتە یاریدەدەری، داواكارییەكی تری ئەو راهێنەر دیاریكردنی كاستی پزیشكی بووە كە خۆی سەرپەرشتی بكات، لەگەڵ گەرانەوەی چەند یاریزانێكی لاو، وەك جۆردی كرۆیف و خوان ڤیلا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە