کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواردیۆلا بۆندەكەی نوێدەكاتەوە

.

12:10 PM - 23/02/2020

پیپ گواردیۆلا بەپێچەوانەی سەرجەم بۆچونی میدیاو شارەزایان مانەوەی خۆی لەریزی یانەی مانچستەر سیتی دووپاتكردەوەو  ئامادەی خۆی بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەشی دەربریوە، دوای سزادانی یانەی مانچستەر سیتی لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەرووپا بەهۆی یاسایی یاری خاوێن و دوورخستنەوەی بۆ ماوەی دوو وەرز لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوە دەكرد گواردیۆلا لەكۆتایی ئەم وەرزە ریزی یانەكەی بەجێدەهێڵێت، كە لەساڵی 2016ەوە ئەركی راهێنەری یانەكەی وەرگرتووەو تائێستا سەرپەشتی 214 یاریی كردووە، 154 بردنەوەی هەیەو لە 30 یاری یەكسانبووە، هەروەها دووچاری 30 شكست هاتووە، بەڵام راهێنەری ناوبراو بەپێچەوانەی بۆچوونەكان ئەوەی رایگەیاندووە ماوەی بۆندەكەی لەساڵی 2021 تەواو دەبێت و تا ئەو كاتەش پابەند دەبێت بە ماوەی بۆندەكەی و هیچ هۆكارێك نییە وای لێ بكات بیر لەرۆیشتن بكاتەوە، هەروەها بەدوری نازانێت لەكۆتایی ئەم وەرزە یان وەرزی داهاتوو بۆندەكەی نوێ بكاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە