کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی مژدە دەدات, گەرمای عێراق كۆرۆنا لەناو دەبات

.

11:22 AM - 23/02/2020

 رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە هاوینی داهاتوودا ڕێگر دەبێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراقدا.
ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری ڕێكخراوەكە لەعێراق ڕایگەیاند ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەرجەم ئامێرە پێویستەكانی پشكنینی كۆرۆنای بۆ فرشۆكەخانەكان و خاڵە سنووریەكانی عێراق دابین كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە كۆرۆناش وەك هەر پەتایەكی تر لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا كەم دەبێتەوە بەڵام عێراق دوو مانگی لەبەردەمدا ماوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و ڕەنگە لەو ماوەیەدا پەتاكە لەعێراقدا بڵاوببێتەوەو قوربانیشی لێ بكەوێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە