کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك كۆدەبێتەوە

.

11:10 AM - 23/02/2020

 ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك بۆ گفتوگۆ لەسەر پرۆگرامی حزب كۆدەبێتەوە ، لەو بارەیەوە مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جارێكی تر بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان لەبارەی پرۆگرامی حزب ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆدەبێتەوە ، راشیگەیاند ئەگەر گفتوگۆكان لەبارەی پرۆگرامی حزب كۆتایی هات، دەخرێتە دەنگدانەوەو دەنگی لەسەر دەدرێت ، بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان لە دوای پەسەندكردنی پڕۆگرامی حزب ، ئەنجومەنی سەركردایەتی سەرۆكی ئەنجومەنەكە و جێگرەكەی و بڕیاردەری ئەنجومەنەكە هەڵدەبژێرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە