کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران دەوامی‌ ناوەندەكانی‌ خوێندن و زانكۆكانی‌ دوو شاری‌ راگرت

.

11:13 PM - 22/02/2020

بەمەبەستی‌ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ‌، دەسەڵاتدارانی‌ ئێران بڕیاریاندا دەرگای‌ ناوەندەكانی‌ خوێندن و زانكۆكانی‌ دووشار دابخەن.
تەلەفزیۆنی‌ رەسمی ئێران بڵاویكردەوە بەپێی‌ بڕیارەكە لە رۆژی یەكشەممەوە دەرگای‌ ناوەندەكانی‌ خوێندن و زانكۆكانی‌ شاری‌ قوم بۆ ماوەی‌ دوو رۆژ و دەرگای‌ ناوەندەكانی‌ خوێندن و زانكۆكانی‌ شاری‌ ئاراك-یش بۆ ماوەی‌ هەفتەیەك دادەخرێن.
دوای‌ گیان لەدەستدانی‌ دوو كەس بەهۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوە، پێنجشەممەی‌ رابردوو حكومەتی‌ ئێران پێكهێنانی‌ تیمێكی‌ خۆپارێزی‌ و رووبەڕووبوونەوەی‌ ڤایرۆسەكەی‌ راگەیاند.
رۆژی  شەممە وەزارەتی‌ تەندروستی‌ ئێران رایگەیاند كە ژمارەی‌ تووشبووانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بەرزبووەوە بۆ 28 كەس و پێنج كەسیش گیانیان لەدەست داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە