کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری ناوخۆی هەرێم رەتیكردەوە هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرابێت

.

06:53 PM - 22/02/2020

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ رێگریكردن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
راشیگەیاند: هیچ شتێك لە هاووڵاتیان ناشارینەوە و هەر شتێك ئەگەر لە دەزگا رەسمییەكانی حكومەتەوە نەبێت، دوورە لە راستی، دوای لە خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد كە هاوكاری دەزگا حكومییەكان بكەن و رەتیشكردەوە هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركرابێت.
 وەزیری ناوخۆی هەرێم وتیشی: بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا داوای هاوكاریمان لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە.

_DZX8WcYphw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە