کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاریگەری كۆرۆنا لەسەر ئابووری چین سنووردارە

.

05:54 PM - 22/02/2020

لیو كو چیانگ جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی چین ئاشكرای دەكات: كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری چین سنووردارە‌و بانكەكەیان بە ئاڕاستەی كەمكردنەوەی ڕێژەی سوود‌و دابینكردنی پارەی كاش كار دەكات.
بانكی ناوەندی چین ماوەی چەند هەفتەیەكە چەند جارێك نرخی سوودی كەمكردۆتەوە لەوانەش كەمكردنەوەی سوود لەسەر قەرزی كۆمپانیاكان، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی فشاری دارایی لەسەر ئەو كۆمپانیایانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانیان بەركەوتووە.
جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی چین وتیشی: لە كاتێكی گونجاودا گۆڕانكاری لە نرخی سوودی سەر دانراوە بانكییەكان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەرییەكی سنوورداری لەسەر ئابووری چین هەبووە‌و پەكین دڵنیایە كە لە جەنگی دژی كۆرۆنادا سەركەوتوو دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە