کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەر فرۆشیارێك نرخی دەمامك گران بكات شوێنەكەی دادەخرێت

.

05:42 PM - 22/02/2020

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هەر فرۆشیارێك نرخی دەمامك گران بكات، سزا دەدرێت و شوێنەكەی دادەخرێت.
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ لە چەند دوكانێكی ناو بازاڕ نرخی دەمامك بەگرانتر فرۆشراوە، بەڵام بەڕێژەیەكی زۆر بەرز نا، بەڵكو 500 دینار یان هەزار دیناری خراوەتەسەر، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە خەڵكێكی زۆر ڕووی لەو دوكانانە كردووە، بۆ كڕینی دەمامك.
لەو بارەیەوە خاوەنی كۆگایەكی دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی لەشەقامی گۆران لە سلێمانی رایگەیاند: پێش ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوورەكانی هەرێمی كوردستان نزیك ببێتەوە، نرخی پارچەیەك دەمامك كە 50 دانەی تێدایە هەزار و 250 دینار بوو، بەڵام لەگەڵ دەركەوتنی چەند حاڵەتێك لە دەوروبەری عیراق، لەئێستادا نرخی یەك پارچە دەمامك گەیشتۆتە 6 هەزار و 500 دینار.
هاوكات لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتی: هەر خاوەن كۆگا‌و دەرمانخانەیەك نرخی دەمامك بەرزبكاتەوە رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوەو ئەمڕۆش لەشەقامی گۆران دەرمانخانەیەك بەو هۆیەوە سزادراوە، هەروەها سەرجەم دەرمانخانەكانمان ئاگاداركردوەتەوە كە ئەو دەمامكەی هەیانە بەنرخی پێشوویان بیفرۆشن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە