کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی 23ی بۆندس لیگا درێژەی دەبێت

.

12:12 PM - 22/02/2020


ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 23ی بۆندس لیگا درێژەیان دەبێت و چەند یارییەكی گرنگ بەرێوەدەچن و لەیەكێك لە رووبەروو بوونەوە گرنگەكانی ئەو هەفتەیەشدا  یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ڤێردەربریمن .

 لای خۆیەوە لوسیان فاڤری راهێنەری دۆرتمۆند  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی : ئەگەری زۆرە جولیان براندت بەشداری ئەو یارییە بكات  بەڵام چاوەروانی دوا پشكنینەكان دەكەین تا دەستەی پزیشكی یانەكە گلۆپی سەوزی بۆ هەڵبكەن  فاڤری لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئامادەبوونی سەرجەم یاریزانەكانی بۆ ئەو  یاریە ئاشكراكرد جگە لە ماركۆ رۆیس و تۆماس دیلاینی كە تا ئێستا لە پێكانەكانیان چاك نەبوونەتەوە و بۆ یاری كردن ئامادەنین  .

هەروەها ئەمشەو یارییەكی بەهێز لە خۆدەگرێت و تیادا لە یانەی شاڵكەی شەشەمی ریزبەندی لەیاریگای ڤیلیتینس ئەرینا پێشوازی لە یانەی لایبزیگی خاوەن پلەی دووەمی ریزبەندی دەكات كە خاوەنی 45خاڵە  لایبزیگ بەبارودۆخێكی زۆر باشدا تێدەپەرێت و ركابەری لەسەر نازناوی ناوخۆ و دەرەوە دەكات و لە چامپیۆنس لیگیش ئەم هەفتەیە بردنەوەیەكی گرنگی بەرامبەر یانەی تۆتنهام هۆتسبێر دەستەبەركرد  .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە