کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

3 یاری لە كاڵچۆ بەرێوەدەچێت

.

12:09 PM - 22/02/2020


یارییەكانی هەفتەی 25ی كاڵچۆ درێژەیان دەبێت و سێ یاریش بەرێوەدەچن  سەرەتا لەسەعات 5 بۆلۆنیا میوانداری ئۆدینێزی دەكات  لەسەعات 8 یش یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت میوانی یانەی سپاڵ  بۆ ئەم یاریەش ماریسیۆ ساری راهێنەری خانمە پیرەكە ئامادەیی یاریزانەكانی بۆئەو یارییە دووپاتكردەوە .

 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  ووتی : دەچینە نێو ركابەرییەكانی یارییەكە لەسەر ئاستی جەستەیی و دەروونی بە تەواوی ئامادەین  ووتیشی : ئێمە هیچ نیگەران نین و سەرجەم یاریزانەكانمان بە بێ  ترس ئەو یارییە ئەنجام دەدەن و بیرلەوەش ناكەنەوە كارتی زەرد وەرنەگرن و هەر لە ئێستاوە خۆیان بۆ یارییەكەی ئینتەرمیلان ئامادەبكەن  چونكە ئێمە هەموو یارییەك بە گرنگییەوە لێی دەڕوانین  لە یارییەكی تری ئەمشەودا یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی فیۆرەنتینا  میلان بە بارودۆخێكی زۆر باشدا تێدەپەڕێت و لە دوایین یاریشدا بردنەوەیەكی گرنگی بەرامبەر یانەی تۆرینۆ بەدەستهێنا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە