.
02:22 PM - 21/02/2020
یەكێتیەكەی مام بەرەو لوتكە ...
مەزن مەحمود عەبدوڵا
پاش نەخۆش كەوتنی سەركردەی دیار وكاریزمایی كوردستان و عێراق سەرۆك مامجەلال لە ١٧/١٢ ٢٠١٢ بارودۆخی عێراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی و لە هەمووشی زیاتر ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاڵۆزی و پشێوی و ناتەباییەكی زۆری تێكەوت و بڕیارەكان لەناو یەكێتیدا پەرشو بڵاوبوون ، كادێرە دڵسۆزەكان پشتگوێ خران ، چەندین كەسایەتی و كادێر زویر بوون و لە حزبەكە دوور كەوتنەوە، یەكێتی جگە لە كادێرەكانی خۆی پشتیوانی ئەو كەسانەشی لەدەست دا كە لەماڵەكانی خۆیانەوە پشتگیری و پاڵپشتێكی پۆڵاینی بوون و لە هەر ئان و زەمانێكدا كە یەكێتی ئیشی پێیان بوایە ئامادەی كاركردنبوون بۆی، وەهەروەها یەكێتی كە بەدرێژایی مێژووی خەباتی بۆ پاراستنی كوردستان و بەدەستهێنانی ئەزادی بۆ گەل و مافی چارەی خۆ نوسین كە بەشێكی سەرەكی دروشمەكانی حزبەكەیەتی شەهیدی داوە شانازی بە خوێنی شەهیدەكانیەوە دەكات، وردە وردە كەسوكاری شەهیدان لێی زویر دەبوون .
ئێستا و پاش بەستنی كۆنگری چوارهەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هەڵبژاردنی دەستەیەكی ١٢١ كەسی بۆ سەركردایەتی كردن و بەڕێوەبڕدنی كارەكانی، توانرا پەیڕەوێكی گونجاو كە لە ٧٦ خاڵ پێك هاتووە ، پڕ بەباڵای بەرزی یەكێتی دا بدوورێت كە كونجاوبێت لەگەڵ گەورەی حزبەكە و شێوازی سەردەمیانەی حزبایەتی و بەڕێوەبردنیدا ، لێرەشەوە بڕیاری هەڵبژاردنی هاوسەرۆكی بۆ حزبەكەی مام درا.
دوو گەنجی بەهێز و بوێر بە دووشێوازی جیاوازی كاركردن ، یەكێكیان شارەزا و لێهاتوو لەبواری سەربازی و پلاندانان و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕێگری گردن لە جوڵە نەخوازراوەكانی دوژمن ، ئەوی تریان چاونەترس و دپڵۆماتكار و بەهێز لە بەڕێوەبردن و توند لە مامەڵەكردندا .
هاوسەرۆكانی یەكێتی ئێستا لەبەردەم بەرپرسیارەتیەكی گەورەدان تاقیكردنەوەیەكی قورس ، هەلێكی مێژوویی بۆ هێنانەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ سەر ڕاستەڕێ و بیماركردنەوەی هەموو زامەكانی یەكێتی ،كارێك بكەن چەند یەكێتی شانازی بە زیاتر لە ٢٠ هەزار شەهیدی كاروانە بەردەوامەكی كوردایەتی دەكات ، كەسوكاری شەهیدان بیست هێندە شانازی بە یەكێتیبوونی خۆیان بكەن ڕووحی شەهیدەكانیان ئاسودە بێت ،یەكێتی ناو یەكێتی پتەو بكەن ،
كادێرە زویرەكان ئاشتبكەنەوە و كادرە بەردەوامەكانیشیان پشتگوێ نەخەن گرنگی زۆر بە كادێرەكانی حزبەكەیان بدەن ، سنورێك بۆ دەستوەردانی نەیاران دابنرێت ، ئەودوشمەی كە سەرۆك مامجەلال هەڵگری مەشخەڵەكەی بوو بۆ مافی چارەی خۆنوسین ئەمان بڵێسەی ئاگرەكەیبن و پریشك بهاون بۆ دروست كردنی دەوڵەتێك كە خەونی هەمووانە.
كادێرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چاوەران نین بەڵكو ئومێدیان پێتانە ...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە