کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبۆوە

.

06:54 PM - 20/02/2020

بەسەركارۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەشاری سلێمانی، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبوەوە، دواتر لەراگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكرا و ئاماژەی بەوەكرد: لەبارەی ئەنجامی سەردانی وەفدی یەكێتی بۆ بەغدا گفتووگۆكراوە، هاوكات دواین پێشهاتەكانی ناوچە جێناكۆكەكان و كەركوك و خانەقین و شەهیدكردنی 4 گەنجەكەی گوندی چەخماخە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بوو، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا باسی لەوەكردووە: لەكۆبوونەوەكەدا باس لەو دیاردە كۆمەڵایەتیانە كرا كەلەسنوری هەولێر روویانداوە كەدیاردەی قێزەونن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەحكومەت چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزنەوە و رێگری لەدووبارە بوونەوەی بكەن، لەتەوەری كۆتایی كۆبوونەكەش گفتووگۆ لەبارەی پرۆگرامی پەسەندكراوی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كرا و ڕاو سەرنجەكان لەبارەیەوە خرایەڕوو.
هاوكات مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكۆنگرەی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:  وەفدەكەی یەكێتی راسپاردەكانی یەكێتیان بە محەمەد تۆفیق عەلاوی گەیاندووە و كۆبوونەوەكانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام دەبێت.

4yTJpu805I0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە