کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم كارگە داخراوەكان بەگەڕدەخاتەوە

.

10:39 PM - 18/02/2020

بەمەبەستی پەرەپێدانی بواری پیشەسازی و دۆزینەوەی زیاتری هەلی كار و زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی، وەزارەتی پیشەسازی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا گیروگرفتەكانی بەردەم كارگە لەكارخراوەكان چارەسەر بكات بۆئەوەی ئەو كارگانە دەست بەكاربكەنەوە.
سەردار قوربان بەرێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی پیشەسازی هەرێم رایگەیاند: لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 3 هەزار كارگە هەیە لەبوار و سێكتەرە جیاوازەكان ، بەڵام نزیكەی 2 هەزار كارگە لەكارخراون و ئەوەش 80 هەزار بێكاری دروستكردووە ، بۆیە وەزارەتی پیشەسازی بڕیاریداوە دووبارە كارگە لەكارخراوەكان بەگەڕبخاتەوە.

42fj2nUww-E

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە