کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوسەرۆكانی یەكێتی: بەرپرسیارێتیەكی قورس دەكەوێتە سەرشانمان

.

04:38 PM - 18/02/2020

دوای پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پرسی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتی خستە دەنگدانەوە، دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەكە هەر یەك لەبافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بەهاوسەرۆكانی یەكێتی هەڵبژێردران.

دوای هەڵبژاردنیشیان بەهاوسەرۆكی یەكێتی نیتشیمانی كوردستان هەر یەك لەلاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی لەوتەیەكدا لەبەردەم ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی سوپاسی سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد.
هاوكات ڕایانگەیاند: بەپێدانی ئەم متمانەیە بەرپرسیارێتیەكی قورس دەكەوێتە سەرشانیان بۆ خزمەتكردنی لایەنگرانی یەكێتی و هاوڵاتیانی كوردستان، هاوسەرۆكانی یەكێتی بەڵێنیشیاندا لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال وەك سەربازی وون شار بەشار هاوڵاتیان كوردستان ئاشت بكەنەوە.

zc-wvtWN6vI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە