کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو لیڤەرپوڵی هەڵگری نازناو چامپیۆنس لیگ دەبێتە میوانی ئەتڵەتیكۆمەدرید

.

04:29 PM - 18/02/2020

لەیاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ و لەیاریەكی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید لەیاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بەخۆی پێشوازی لەلیڤەرپوڵی ئینگلیزی و هەڵگری نازناو دەكات.
یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ یادگاریەكی زۆر تایبەتی بۆ لیڤەرپوڵ هەیە دوای ئەوەی لەو یاریگایە وەرزی رابردوو و لەدوای 14 ساڵ وەك پاڵەوان جامی ئەو خولە بەناوبانگەی ئەوروپای بەرزكردەوە، لیڤەرپوڵ لەژێر سەرپەرشتی یۆرگن كلۆپی راهێنەری ئەڵمانی بەرێگایەكی راستدا دەروات بەرەو بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ بۆ یەكەمجار و لەدوای 30 ساڵ بەجۆرێك بەدرێژایی ئەم وەرزە و تا ئێستا تەنها دوو خاڵی لەدەستداوە و بە76 خاڵ لوتكەی ریزبەندی گرتووە  و هەلی ئەوەی لەبەردەمدایە پێش ركابەریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لەسەرەتای مانگی 4ی داهاتوو نازناوی پریمەرلیگ یەكلایی بكاتەوە.
لیڤەرپوڵ چاوی لەوەیە لەم وەرزە پێنج نازناو بەدەستبهێنێت دوای بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئەوروپی لەسەرەتای ئەم وەرزە و مۆندیالی یانەكان لەكۆتایی ساڵی رابردوو و لەئێستاشدا ركابەری لەسەر 3 نازناو دەكات ئەوانیش چامپیۆنس لیگ و پریمەرلیگ و جامی ئینگلتەرا، بۆ یاریەكەی بەرامبەر ئەتڵەتیكۆمەدرید تارادەیەكی زۆر لیڤەرپوڵ پاڵێوراوە بۆ بردنەوە ئەوەش لەبەر رۆشنایی ئەو بارودۆخە خراپەی رۆخی بلانكۆس پیایدا تێپەڕدەبێت كە بەشێوەیەكی بەرچاوئاستی پاشەكشەی كردووە لەلالیگا و رەنگە روبەروی ئاستەنگی زۆر بێتەوە لەم وەرزە بۆ بەدەستهێنانی یەكێك لە چوار پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی و بەهۆیەوە و دوای حەوت وەرزی زۆر نایاب گومان لەسەر داهاتوی دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی دروست بووە بۆ بەردەوام بوون لەسەرپەرشتی یانە مەدریدیەكە.
لەئێستادا ئەتڵەتیكۆمەدرید لەلالیگا بە 40 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە بەجیاوازی 13 خاڵ لەدوای ریاڵ مەدریدی پێشەنگ و بەجیاوازی گۆڵیش پێش سیڤیلیەی پێنجەمە و 3 خاڵیش لەپێش ریاڵ سۆسیدادی هەشتەمە.
تیپەكەی سیمیۆنی راهێنەر لەم وەرزە كێشەی گۆڵ تۆمار كردنی هەیە هەرچەندە گرێبەستی لەگەڵ جواو فیلكیسی هێرشبەری لاوی پورتوگالی ئیمزاكرد كە گومانی لەسەرە بۆ بەشداری كردن لەیاریەكەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ.
جێی باسە ئەتڵەتیكۆمەدرید لەساڵانی 2014 و 2016 زۆر نزیك بوون لەبەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ، بەڵام بەهۆی هەڵەی بەرگریكارانەوە لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید روبەروی شكست بوونەوە و لەم یاریەشدا هێڵی بەرگری رۆخی بلانكۆس لەبەردەم هەڵسەنگاندنی راستەقینەن لە بەرامبەر لیڤەرپوڵ كە لە دوا 11 یاری خۆیاندا 24 گۆڵیان تۆماركردووە و تەنها یەك گۆڵیان لێكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە