کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یویفا خەڵاتێكی نوێ بۆ یاریەكانی چامپیۆنس لیگ زیاد دەكات

.

11:14 AM - 18/02/2020

 یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا رایگەیاند : خەڵاتێكی نوێی دیاریكردووە بۆ یاریەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا   یوفا لەبەیاننامەیەكی رەسمیدا كە لەپێگەی خۆی بڵاویكردۆتەوە دەڵێت: لەیاریەكانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پشت بەخەڵاتێكی نوێ دەبەستن   ئاماژەی بەوەكردووە: لیژنەیەكیان پێكهێناوە كە لەكۆمەڵێك لەراهێنەرانی ئێستا و یاریزانانی دێرین پێك دێن و بەپێی چەند پێوەرێكی دیاریكراو باشترین یاریزان لەیاریەكان هەڵدەبژێرن   لیژنەكەی یوفا پێكهاتووە لە باكی بون ری گۆڵچی ئیرلەندی كە لەگەڵ سێڵتیك لەنێوان ساڵانی 1978 تا 1998 بەشداری لە600 یاریدا كردووە، لەگەڵ كوز مین- كۆن ترای یاریزانی پێشوی میلانی ئیتاڵی و ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و  ئیتۆر كاران كای یاریزانی پێشوی ئەتڵەتیك بلباو و ریاڵ مەدرید   ئەمە جگە لە رۆبی كینی یاریزانی پێشوی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام و  رۆبیرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا و خی نیچ میلین دیس بەرپرس لە هەڵبژاردەكانی لاوان لەئیسپانیا و فیل نیڤیل یاریزانی پێشوی مان یونایتد و  ویلی رۆتن شتاین ری- راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی كچانی ئینگلتەرا و گاریس ساوسگێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە