کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕێكارەكانی بە هەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بووە

.

09:28 PM - 16/02/2020

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەئكید لەسەر رێكارە تایبەتەكانی بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: لەئێستادا ناوەكانیان بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە لەگەڵ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆبۆوە، لەدوای كۆبونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ڕێكارەكانی دامەزراندن‌و بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بووە، لەئێستاشدا لیستی ناوەكانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، بەمزوانەش دەست بە راپەڕاندنی مامەڵەی دامەزراندنیان دەكرێت.

xBNFf30zX-0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە