کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی نزمترین رێژەی هەژاری لەسەر ئاستی عێراق تێدایە

.

09:26 PM - 16/02/2020

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، رێژەی هەژاری لە پارێزگای سلێمانی كەمترین و لە پارێزگای موسەنا بەرزترینە، بەجۆرێك كە رێژەی هەژاری لەو پارێزگایە لەسەدا 50ی تێپەڕاندوە.
عەبدولزەهرە هەنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە راگەیەندراوێكیدا ئاشكرایكردووە: وەزارەتی پلاندانان لەكۆتایی ساڵی 2018دا روپێویەكی ئەنجامداوەو تیایدا ئەوە دەركەوتووە كە رێژەی هەژاری كە لە ساڵی 2014 دا گەیشتبووە لەسەدا 22 پۆینت پێنج بۆ لەسەدا 20 دابەزیوەو رێژەكەش لەنێوان پارێزگاكاندا جیاوازە، ئەویش بەپێی چالاكی ئابووری و جوڵەو گەشەپێدان، هەندێكیان رێژەكەیان دابەزیوەو هەندێكیشیان زیادیكردووە.
لەبارەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانەوە ئاماژەی بەوەكردووە: كە پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم كەمترین رێژەی هەژاری تێدایە و سلێمانی لەسەدا 4 پپۆینت 5 و هەولێر لەسەدا 6 پۆینت 7و دۆهۆك لەسەدا 8 پۆینت پێنجە‌و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان زۆرترین رێژەی هەژاری تێدایە.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق روونیشیكردوەتەوە: بەپێی روپێوییەكە، بەرزترین رێژەی هەژاری لە عیراقدا لە پارێزگای موسەنایە و پلەی یەكەمی وەرگرتوە و رێژەكەی لەسەدا 52 بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە