کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی كۆبوونەوە

.

09:23 PM - 16/02/2020

لەمیانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی دارایی و بەئامادەبوونی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی چڕو پڕ لەسەر كێشە و گرفتە داراییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كرا.
لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەو ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و دكتۆر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و تیمێكی راوێژكاری ژمێركاری نوسینگەی سەرۆكی حكومەت و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی دارایی، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەدیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
لەو كۆبوونەوەیەدا، كێشەو گرفتە داراییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەخەرجی و پێویستیەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: بۆ خزمەتی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگەو خێراتركردنی پڕۆسەی خۆرێكخستنەوە و چاكسازی لە وەزارەت پێویستە بەزوویی ئەو كێشەو لەمپەرانە چارە بكرێن، لەبەرامبەردا وەزیری دارایی و ئابووری رەزامەندی دەربڕی لەسەر داواكارییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.
لەسەر پرسی پلە بەرزكردنەوەو دەرماڵەكان، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە، كاری وردبینی بۆ دۆسییەكان تەواوكراوە و كەمو كوڕیەكانیش دیاریكراوە، پەراوی دۆسیەكان لەبەردەمی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمەو بەپێی یاساو رێنماییە كارپێكراوەكان كار بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆسەیە دەكرێت.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، بڕیار درا لەسەر دروستكردنی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی خاڵ و راسپاردەكانی كۆبوونەوەكە و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان بەشێوەیەكی گشتیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە