کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا ٤٥ رۆژی دیكە ماوەی دا بە هواوی

.

09:12 PM - 16/02/2020

وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا بڵاویكردەوە: كە ٤٥ رۆژی دیكە ماوەی زیادەی داوە بە كۆمپانیای هواوی چینی تاوەكو مۆڵەتی گشتیی بەشێوەیەكی كاتی كە هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەستەبەر دەكات.
بە پێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا، ماوەی نوێ دراوە بە كۆمپانیای هواوی تاوەكو مۆڵەتی كاتیی خۆی لە كاروبارەكانی وەك هەناردەی بەرهەم و گواستنەوە نوی بكاتەوە.
ئەو كۆمپانیایە چینیە كە بە هۆی ئەوەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكای خستووەتە مەترسیەوە لە لایەن واشنتۆنەوە سزای بەسەردا سەپێندراوە‌و لە ١٩ی ئابی 2019وە لە لایەن وەزارەتی بازرگانی ئەمریكاوە 3 مانگ مۆڵەتی كاتیی پێدرا، پاشان لە ١٨ی تشرینی دووەمدا ماوەی مۆڵەتەكە ٩٠ رۆژ درێژكرایەوە.
هەروەها وەزارەتەكە بە بڕیارێكی نوێی ٤٥ رۆژی دیكەی درێژكرددۆتەوە تا هواوی‌و  كۆمپانیاكانی سەر بە هواوی هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكاندا بكەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە، وەزارەتی دادی ئەمریكا، دوو تۆمەتی نوێی ئاڕاستەی هواوی‌و دوو هاوبەشی ئەمریكی كرد لەبارەی دزینی نهێنیی بازرگانیەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە