کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی گرانفرۆشییەوە بریكارێكی غاز فرۆشتن دەستگیركرا

.

08:53 - 16/02/2020

قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان كە رۆژانە بڕی پێوست لە غازی ماڵان دەگاتە شارەكە‌و هاوكات بەهۆی گرانفرۆشیەوە بریكارێكی غاز فرۆشتن دەست بەسەر دەكرێت.
لیژنەی غازی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا رایگەیاندوە: دوێنێ شەممەو ئەمڕۆ یەك شەممە 38 هەزار بوتڵ غازی ماڵان لە كۆمپانیاكانەوە گەشتۆتە‌ شاری سلێمانی، ئەوەش زیاتر لە بڕی رۆژانەی بەكاربراوی شارەكەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: شاری سلێمانی رۆژانە پێویستی بە 15 هەزار بوتڵی رۆژانەیە، ئەو بڕەشی رۆژانە دەگاتە سلێمانی بەشی تەواوی ماڵان‌و بازاڕو بەكارهێنەران دەكات و كێشەی كەمی غازی ماڵان بوونی نییە.
هاوكات سێیەم جارە بریكارێكی غاز فرۆشتن لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی كاری شاردنەوەو گرانفرۆشی لە غازی ماڵاندا دەكات، بۆیە لەسەر سكاڵای لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی‌و بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە و روبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە