کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبا: زیاتر لە 168 هەزار پێوەری زیرەك دانراوە

.

08:51 PM - 16/02/2020

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە دانانی پێوەری زیرەك بەردەوامەو تا ئێستاش زیاتر لە 168 هەزار پێوەر بۆ هاوبەشەكانی كارەبا دانراوە.
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: دانان و بەستنی پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا بەردەوامە‌و  بەپێی ئامارێكیش لە سلێمانی 81 هەزار و لە هەولێر 71 هەزار و لە دهۆك 40 هەزار و لە گەرمیانیش 12 هەزار و 500 پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا دانراوە، كە لە هەرێمی كوردستان دەكاتە 168 هەزار و 500 پێوەر، ئەوەش لە كاتێكدایە نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار هاوبەشی كارەبا لە هەرێمی كوردستان هەیە.
هاوكات پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا یەكێكە لەپرۆژەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بەرەوپێشبردن و چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە