کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی سەردانی حزبی شیوعی یان كرد

.

04:25 PM - 16/02/2020

حاكم قادرحەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لەجێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی حزبی شیوعی كوردستانیان لەشاری سلێمانی كرد و لە لایەن هاوڕێ عوسمان ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی و ژمارەیەك لەئەندامانی كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی پێشوازیكران.
لەو دیدارەدا حاكم قادر ئومێدی خواست بۆ ئایندە بەهاوكاری و هەماهەنگی هەردوولا یەك دەنگ و هاوخەبات بن بۆ چارەسەری گرفت و بەدەستهێنانی داخوازییەكانی خەڵك.
سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی  باسی لەدۆخی ناجێگیر و ئاڵۆزییەكانی عیراقی كرد و نەخشە ڕێگای سیاسی یەكێتیی بۆ چارەسەر و بەدەستهێنان و جێگیركردنی مافەڕەواكانی گەلەكەمان لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق خستەڕوو.
هەردوولا كۆكبوون لەسەر برەودان بەپرسی یەكڕیزی و پتەوكردنی تەبایی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و پێداگربوون لەبارەی داكۆكیكردن لەمافە ڕەواكانی خەڵك و بەجێگەیاندنی پرۆژە و گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە