کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

به‌تۆمه‌تی‌ شاردنه‌وه‌و گرانفرۆشی غاز تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

.

01:10 PM - 16/02/2020


لەسەر سكاڵای لیژنەكانی قایمقامیەت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە كاری شاردنه‌وه‌و گرانفرۆشی له‌غازی ماڵاندا كردبو.


تۆمەتبار (ج، ع، ا) كە دانیشتوی شاری سلێمانییە ، لەسەر سكاڵای لیژنەكانی قایمقامیەت لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە لەڕۆژی 15-2-2020 دەستگیركرا بەتۆمەتی كاری شاردنه‌وه‌و گرانفرۆشی غازی ماڵان بەجۆرێك كە لەنرخی دیاریكراوی خۆی كە 7500 دینار بەگرانتر فرۆشتویەتیەوە بەهاوڵاتیان.

لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو كۆگاكەشی كە لەگەڕەكی كوردساتە داخراوە.

بۆیە لێرەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە هەر سەرپێچییەكیان بەدیكرد لەلایەن غاز فرۆشانەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی به‌لیژنەكانی قایمقامیەته‌وه‌ بكه‌ن، یان په‌یوه‌ندی‌ به‌هێڵه‌ گه‌رمه‌كانی‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ بكه‌ن به‌ژماره‌ 104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن‌و 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان .

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە