کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان دوا هەل بە تۆشێل دەدات

.

12:18 PM - 16/02/2020

یانەی پاریس سان جێرمان دوا هەل بە تۆماس تۆشێل-ی راهێنەری یانەكەی دەدات و هەرشەی دوورخستنەوەو هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی لێ دەكات  دوای سزا قورسەكەی سەر یانەی مانچستەر سیتی و دورخستنەوەی بۆچەند وەرزێك لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، ئەگەرێكی زۆرە لەكۆتایی ئەم وەرزە گواردیۆلا ریزی یانەكە بەجێبهێڵێت و روو لەیانەیەكی تر بكات كە هەلی بەشداریكردن لەچامپیۆنس لیگی هەبێت، بۆیە بەرپرسانی یانەی پاریس دوا هەل دەدەنە تۆشێل و ئەگەر لەم وەرزە نەتوانێت نازناوی چامپیۆنس لیگ بباتەوا ئەوا لەئەركەكەی دووری دەخەنەوە، سەرەرای ئەوەی بۆندەكەی تا كۆتایی وەرزی داهاتووەو لەساڵی 2018ەوە ئەركەكەی وەرگرتووە، لەو ماوەیە سەرپەشتی 93 یاریی كردووە 73 بردنەوەو 9 یەكسانبوونی هەیەو لە 11 یاریش دووچاری شكست هاتووە، بۆیە هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی گواردیۆلا دەستپێكردووە، كە لەپێشوودا سەرچاوەكانی هەواڵی ئاشكرایانكردبوو پی ئێس جی گرنگیی بە ئەلیگری و دیگۆ سیمیۆنی دەدات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە