کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیتاڵیا دەكرێن

.

12:17 PM - 16/02/2020

ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 24ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا درێژەی دەبێت و چەند رووبەڕووبونەوەیەك لەخۆدەگرێت، یانەی یۆڤانتۆس هەفتەی رابردوو دووچاری شكستێكی چاوەڕواننەكراو هات و بەهۆیەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەكەی لەدەستدا كە ئێستا بە 54 خاڵ و جیاوازی گۆڵ پلەی دووەمی گرتووە، لەم هەفتەیەش لەنێو یاریگاو بەردەم هاندەرانی لەگەڵ یانەی بریشیا بەیەكدەگەن و یارییەكە سەعات 5ی ئێوارە دەستپێدەكات  یوڤی هەوڵدەدات جارێكی تر بگەرێتەوە سەر رێچكەی بردنەوەكانی و سود لەهەر ئەنجامێكی نەخوازراوی ئینتەرمیلان وەربگرێت و بچێتەوە پلەی یەكەمی، لەمیانی یارییەكی تردا كە سەعات 8ی شەو دەستپێدەكات، هەردوو یانەی كالیاری و ناپۆلی بەیەكدەگەن  كالیاری بە 32 خاڵ پلەی 8ی ریزبەندی گرتووە، لەبەرامبەردا یانەی ناپۆلی بە 31 لەپلەی 11 دێت، ناپۆلی سەرەرای ئەوەی ئەم وەرز ئاستێكی بەرزی هەبوو بەڵام ئێستا بەبارودۆخێكی خراپدا تێدەپەرێت و ئاستێكی ناجێگیری هەیەو لەركابەرییەكانی بەدەستهێنانی بلیتێكی بەشداریكردن لەخولەكانی ئەوروپا چۆتە دەرەوە، بەهێزترین و یاریی لوتكەی ئەم هەفتەیە لەنێوان هەردوو یانەی لازیۆو ئینتەرمیلان دەكرێت، كە لەیاریی قۆناغی یەكەم ئینتەرمیلان سەركەوتنی تۆماركردووە، لازیۆ بەر لەو یارییە 53 خاڵی هەیەو پلەی سێیەمی گرتووە، لەئەگەری بردنەوە و لەبەرامبەردا شكست یان یەكسانبوونی یوڤی ئەوا دەچێتە پێشەنگی ریزبەندی، هەروەها یانەی ئینتەرمیلان نایەوێت دووچاری هیچ ئەنجامێكی نەخوزاراو ببێتەوە، چونكە بەهەر ئەنجامێكی خراپ پلەكەی لەدەست دەدات كە بە 54 خاڵ لەپلەی یەكەمدایە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە