کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ چەند یارییەكی لالیگا دەكرێن

.

12:17 PM - 16/02/2020

ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 24ی خولی یانەكانی ئیسپانیا درێژەی دەبێت و چەند یارییەك دەكرێن، سەرەتا سەعات 2ی دوانیوەرۆ یانەی سیڤیلیە لەیاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان میوانداری یانەی ئیسپانیۆل دەكات سیڤیلیە بەر لەو یارییە بە 39 خاڵ لەپلەی پێنجەمدا دێت و لە دوو یاری رابردوودا نەیتوانیوە بردنەوە بەدەستبهێنێت و شكست و یەكسانبونێكی هەیە بۆیە دەیەوێت لەنێو یاریگای خۆی قەرەبووی ئەنجامە خراپەكانی رابردووی بكاتەوە لەبەرامبەردا یانەی ئیسپانیۆل خاوەنی 18 خاڵەو لەدوا پلەی ریزبەندی دێت، بۆیە هەوڵی درێژەدان دەدات بەبردنەوە و هەفتەی پێشوو سەركەوتنی تۆماركردوە دەیەوبَت درێژە بەهەنگاوەكانی بدات بۆ رزگاربوون لەناوچەی سوری دابەزین لەیارییەكی تری ئەم هەفتەیەو سەعات 8 و 30 دەقیقەی شەو هەردوو یانەی ئەتڵەتیك بلباو ئۆساسۆنا لەیاریگای سان مامیس بەیەكدەگەن، بارودۆخی یانەی ئەتڵەتیك بلباو خراپەو لە هەشت یاریی رابردوودا دووچاری پێنج یەكسانبوون و سسێ شكست بووەتەوە، بۆیە هەوڵی كۆتاییهان بەئەنجامە خراپەكانی دەدات كە تا بەر لەو یارییە بە 31 خاڵ لەپلەی نۆیەمە، یانەی ئۆساسۆناش بەهەمان شێوە بارودۆخی خراپەو دوو یاری رابردووی دۆڕاندووەو 28 خاڵی هەیەوپلەی 12ی گرتووە، ئەمەش لەكاتێكدایە لەیاریی قۆناغی یەكەم ئەتڵەتیك بلباو بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی تۆماركردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە