کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولی نایابی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

.

12:13 PM - 16/02/2020

دوای ئەوەی هەفتەی رابردووی بەخۆی شەپۆلێكی سەرماو سۆڵەوە یارییەكانی خولی نایاب دواخرا/ ئەمرۆ یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاریدا خولەكە دەستپێبكاتەوەو وادەی بەرێوەچوونی خولی پلەیەكیش گۆرانكاری بەسەردا هات/ یەكێتی ناوبراو لەم هەفتەیە رۆژی چوارشەممە یارییەكانی هەفتەی پێش كۆتایی خولی پلەیەك بەرێوەدەبات و چەند یارییەكی گرنگ چارەنووسسا دەكرێن/ هەروەها رۆژانی پێنجشەممەو هەینی یارییەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی دووەمی خولی نایاب دەكرێن،  لەم هەفتەیەش بەهێزترین و یاریی لوتكە لەشاری سلێمانی و لەنێوان یانەی نەورۆزی پێشەنگی ریزبەندی بە 22 خاڵ و یانەی سیروانی نوێ دەكرێت كە ئەو یانەیەش بە 20 پلەی سێیەمی گرتووە، یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگییەكی زۆری هەیە، بەتایبەت بۆ نەورۆز مانەوەیە لەپێشەنگ، لەیارییەكی تردا هەردوو یانەی برایەتی و هەولێر بەیەكدەگەن،رۆژی هەینیش درێژە بەیارییەكان دەدرێت، سۆران رووبەرووی دهۆك دەبێتەوەو یانەی شێروانەش دەبێتە میوانی یانەی هەندرێن، لەمیانی یارییەكی تردا پێشمەرگەی هەولێر لەیاریگای خۆی بەرامبەر یانەی زاخۆ یاری دەكات، پێشمەرگە بە 22 خاڵ و جیاوازی گۆڵ پلەی دووەمی گرتووە، ئەگەر براوەبێت و نەورۆزیش دووچاری هەر ئەنجامێكی نەخوازراو ببێتەوە، ئەوا دەچێتە پلەی یەكەم، هەروەها یارییەكی تری ئەو هەفتەیە لەنێوان یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان دەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە