کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داعش دوو كوردە ڕفێنراوەكەی گەرمیانی ئازاد كرد

.

11:17 AM - 16/02/2020

 ئەو دوو هاوڵاتییە كوردەی چەند رۆژێك لەمەوبەر لەسنووری نێوان كفری – خورماتوو لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە رفێندران ، لەبەرامبەر بڕێك پارە ئازاد كران ، سەبارەت بە چۆنیەتی ئازادكردنی ئەو هاوڵاتیانە كەسێكی نزیك لەخێزانی ئەو دوو گەنجە بەپیوكەی میدیای راگەیاندووە هەریەك لە هێمن و قانع جەلال كەبرای یەكترن و لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتدا لەناوچەی داودەی نێوان كفری - خورماتوو رفێندرابوون،  لەبەرامبەر 75 هەزار دۆلار ئازاد كراون ، راشیگەیاند ئەو دوو برایە باوكیان ئەنفالە و هەر لەمنداڵیەوە تاكو ئێستا بەكاری بەخێوكردنی مەڕوماڵاتەوە خەریكن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە