کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر: بەزاندنی هێڵە گشتییەكانی یەكڕیزی نیوانمان هێڵی سورە

.

03:50 PM - 15/02/2020

لەمیانی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانیدا، حاكم قادرحەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، دواپێشهاتە سیاسییەكانی ناوخۆی هەرێم و ئاڵۆزی و گۆڕانكارییە خێراكان وپرسی كابینەی نوێی حكومەت و هەڵوێستی نەگۆَڕی یەكێتی لەبارەی نەخشەی سیاسی عێراق تاوتوێكرد.
لەبەشێكی تری ووتەكانیدا باسی قۆناغی پاش كۆنگرەی كرد و پاشان یەكڕیزی گەلەكەمان و یەكێتی ناو یەكێتی بە تایبەتی و بەگیانی یەكێتیانە و هاوخەباتی ڕووە و سەركەوتن و گەشەكردن و برەودانی یەكێتی یەكەمان دووپاتكردەوەو ڕایگەیاند: بەدەر لەهەموو ئەو ناكۆكییانەی كە لە ئەنجامی بیروڕای سیاسیدا و لەنێو ئۆرگانەكاندا سەرهەڵدەدەن، بەڵام بەزاندنی هێڵەگشتییەكانی یەكڕیزی نیوانمان هێڵی سورە وپێویستە یەكێتی بەرەو پڕەنسیپە حزبی و بنەوماكانی سەروەری یاسا و مافە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ بگێڕینەوە.
لەكۆتایی ووتەكانیدا بە ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی ڕاگەیاند: گرنگە هەموو هەوڵەكانمان بۆ پشتیوانی داخوازییەكانی خەڵك و دابینكردنی پێداویستییەكانیان و بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان  چڕتر بكەینەوە، بەتایبەت لەم وەرزی سەرما و سۆڵەیەی كە ناوچەكەی گرتۆتەوە ئەركی حكومەت و لیژنەی سوتەمەنییە بەدەنگ داواكانی خەڵكەوە بچن و سوتەمەنی نەوت و غازیان بۆ دابین بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە