کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەی سەركردایەتی ی.ن.ك ڕادەگیرێت

.

01:48 - 15/02/2020

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبەشداری كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆبۆوە .

 سەبارەت بەكۆبووەكە مستەفا چاوڕەش سەرپەشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ك رایگەیاند لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی راگیراون ، راشیگەیاند دوای گەڕانەوەی كۆسرەت رەسوڵ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە بۆ رایی كردنی ئەركە حزبییەكان و هەماهەنگی ئۆرگانەكان دەستپێ دەكەنەوە .

 لەبەشێكی تری وتەكانیدا مستەفا چاوڕەش رایگەیاند چەند رۆژێكە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەی بەردەوامدایە بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزب و لە ئێستاشدا سەرجەم ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی هەموار كراو پەسەند كراون كە 77 ماددە بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە